سەرۆك وەزیرانی ئەرمینا: لەگەڵ توركیا هەنگاوی باشمان ناوە تورکیە
نیكۆڵ باشینیان، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا رایگەیاند، "رووسیا داوای كردووە دۆخی كەرەباغ تا كاتێكی نادیار دوا بخەین، پەیوەندییەكانیشمان لەگەڵ توركیا هەنگاوی باشی ناوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (دووی/تشرینی دووەم/ 2022) ماڵپەڕی (ئەنادۆڵ) بڵاویكردەوە سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا لە كۆبوونەوەی لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەی رایگەیاند، "پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا باش بەرەو پێشچووە، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ رووسیاش داوای لێكردین دۆخی كەرەباخ تا كاتێكی نادیار دوابخەین."

لە بەشێكی تری قسەكانی سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا ئاماژەی بەوە كرد، مانگی رابردوو لە پراغی پایتەختی چیك لەگەڵ سەرۆ كۆماری توركیا كۆبووینەوە، پێشتریش بە تەلەفۆن پەیوەندیمان هەبوو.

نیكۆڵ باشینیان روونیشكی كردەوە، "ئەو ئەنجامە لە خودی خۆی گرنگ نییە، بەڵام كاتێك شرۆڤەی دۆخەكە دەگەینە ئەو ئەنجامەی لە میانەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیا لە مانگی ئاب و تشرینی یەكەم ئێمە بەسەر بەربەستەكانی پەیوەست بەگەیشتن بە رێككەوتن زاڵ بووینە."

سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا ئاماژەی بەوە كرد، "مادام هێناپێشەوەی ئەو پرسە دەبێتە سەرهەڵدانی قەیرانێكێكی تر، لەگەڵ هاوبەشە رووسەكانمان هاوڕابووین، پێویست ناكات ئەو پرسە باس بكەین."

لە مانگی ئەیلوولی (2020) هێرشی كردە سەر ناوچەی كەرەباغی سوپای ئەرمینیای لەو ناوچانە دەكرد، ئەوە بوو هۆی پچڕانی تەواوی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین