ژمارەی ژنانی دادوەر لە عێراق زیاد دەکرێت هەواڵ

هێما جه‌بار، نوچه‌نێت

ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق گوتی، "هەوڵمان داوە کە ژمارەی دادوەری ژن لە عێراق زیاد بکەین" بە جۆرێک کە پێشووتر تەنیا شه‌ش ژنى دادوەر له‌ عێراق هەبوون، بەڵام ئێستا بەگوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 100 دادوەری ژن هەیە.

ئەمڕۆ شەممە (29/ تشرینی یەکەم/2022) فایق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەمیانه‌ی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی رێکخراوی دادوەرانی ژن لە بەغدا، لێدوانێکی دا و گوتی، "لە هەوڵداین ژمارەی دادوەری ژن لە عێراق زیاد بکەین و وا دەکەین ژنان لە بواری دادوەری پۆستی گەورەتر بەدەست بهێنن".

فایق زێدان ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی 2003 تەنیا شه‌ش ژن دادوەری لە عێراق هەبوو، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی زۆرە، بەگوێرەی زانیارییەکان زیاتر لە 100 دادوەری ژن لە عێراق هەن.

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لە درێژەی لێدوانەکەی دووپاتی کردەوە "ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی ژمارەیان زیاتر بکەین و رۆڵی سەرۆکایەتیش لە دەسەڵاتی دادوەری ببینن".

ئەمە یەکەم کۆنگرەی رێکخراوی دادوەرانی ژن بوو لە عێراق، کە لە ساڵی 2019ەوە ئەم رێکخراوە دامەزراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین