رێباز حەملان: دابەشکردنى مووچەى مانگى (10) دواناکەوێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەى دابەشکردنى مووچەى مانگى تشرینى یەکەم، سەرەتاى مانگى (10) دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە (29/تشرینى یەکەم/2022) رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، لە سەرەتاى مانگى داهاتوو، وەزارەتى دارایى و ئابوورى دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى (10) دەکات.

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەتیکردەوە مووچەى مانگى (10) بکەوێت و دەشڵێت، وەزارەتى دارایى و ئابوورى سەرقاڵى کۆکردنەوەى داهات و ئامادەکردنى لیستى مووچەى مانگى (10) لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان.

ئەم لێدوانەى رێباز حەملان لە کاتێکدایە، ڕۆژى (27-10-2022) د. جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "ناوەڕاستى هەفتەى داهاتوو مووچەى مانگى (10) دابەشدەکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین