سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پشتگیرى خۆى و هەرێمى کوردستان بۆ حکومەتەکەى محەمەد سوودانى دەردەبڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سوودانى ، دۆخى سیاسى عێراق تاوتوێ دەکەن، "هه‌موو پشتگیرییه‌كى‌ خۆیان و هه‌رێمى كوردستانى" بۆ کابینەکەى سوودانى دووپات دەکەنەوە.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (28/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ ئەنجامدا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، "دووباره‌ پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى لێكرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى‌ خۆیان و هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌ركه‌وتنى به‌ڕێزیان و كابینه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه‌ و ئاماده‌ییى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو هه‌ماهه‌نگى و هاریكارییه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كه‌یدا نیشان دا."

هاوکات سەرۆک وەزیرانى عێراق سوپاس و و پێزانینى بۆ په‌یوه‌ندى و هه‌ڵوێستى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه‌، "هیواى خواست حكوومه‌ته‌كه‌ى بتوانێت له‌م قۆناغه‌دا به‌ هه‌ماهه‌نگى و هاریكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان، دۆخى وڵات له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و باشتر ببات و هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان پێكه‌وه‌ له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاتدا كار بكه‌ن و هه‌مووان هاریكار و یارمه‌تیده‌ر بن."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگى و پێویستیى هاریكاریى هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌كاركردنى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و له‌ چوارچێوى سیستمى فیدراڵیدا، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون كه‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌تایبه‌تیش كێشه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانى دیكه‌ى عێراق، ڕۆڵێكى بنه‌ڕه‌تى له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵاتدا ده‌گێڕن، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌مووان به‌ گیانێكى به‌رپرسانه‌ى نیشتمانیانه‌ و به‌ ڕه‌چاوكردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى وڵات، بۆ قۆناغى ئێستا و داهاتوو پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین