عێراق.. زیاتر له‌ سێ هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا  مینڕێژكراوه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمى له‌ عێراق رایگه‌یاند، هێشتا سێ هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر دووجا له‌ خاكى عێراق به‌ مینڕێژكراوى ماوه‌ته‌وه‌ و ئه‌م وڵاته‌ له‌ 2028 به‌ ته‌واوى له‌ مین و پاشماوه‌ى ته‌قه‌مه‌نى پاك ده‌بێته‌وه‌.

مسته‌فا حه‌مید به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى مین له‌ عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26/ تشرینى یه‌كه‌م/2022  له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى كردووه‌، پێشتر رووبه‌ڕووى ئه‌و ناوچانه‌ى مینڕێژكراون، نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار كیلۆمه‌تر دووجا بوون، به‌ڵام 54%ى ئه‌و رووبه‌ره‌ پاككراوه‌ته‌وه‌، واته‌ ته‌نیا سێ هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر دووجا ماوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ى حكومه‌تى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ى تا ئێستا رێگره‌ له‌ به‌رده‌م پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كان له‌ مین و پاشماوه‌ى چه‌ك، نه‌بوون و كه‌مى پاره‌ى ته‌رخانكراوه‌، چونكه‌ خه‌رجى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌ر مینێك 300 دۆلاره‌. ده‌شڵێ، "پرۆسه‌ى پاككردنه‌وه‌ى ناوچه‌كان له‌ مین تا ساڵى 2028 ده‌خایه‌نێ".

به‌ هۆى شه‌ڕه‌ ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌كانى عێراق رووبه‌رێكى فراوانى عێراق، به‌ مین و پاشماوه‌ى جه‌نگ داپۆشراون، ئه‌مه‌یش رۆژانه‌ خه‌ڵكێكى زۆر ده‌كاته‌ قوربانى.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین