مەسرور بارزانى پەیامێک ئاراستەى محەمەد شیاه سوودانى دەکات
نوچەنێت:
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە تویتێکدا، پشتیوانى خۆى محەمەد شیاه سوودانى دەردەبڕێت و دەشڵێت، "ئەم حکومەتە، دەبێت پاڵپشتی مافەکانی هەموو پێکھاتەکان بکات."
ئەمڕۆ هەینى (14/تشرینى یەکەم/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ پیرۆزباییم لە بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کرد."
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان تویتێکدا نووسیویەتى، "پشتیوانی لێدەکەم بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا کار بکات و متمانەی ڕاستەقینە لە نێوان ھەولێر و بەغدا بەھێز بکات. "
ئەوەشى نووسیوە، "ئەم حکومەتە، دەبێت پاڵپشتی مافەکانی هەموو پێکھاتەکان بکات و بە گیانیی هاوبەشی ڕاستەقینە کار بکات و جێی متمانەی خەڵک بێت، کە بە ئومێدی داهاتوویەکی باشترە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment