فراکسیۆنى پارتى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمار هەڵوێستى خۆى ڕادەگەیێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر کاندیدى پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق ئەمڕۆ لە پەرلەمانى عێراق بە فەرمى بۆچوونى خۆى ڕادەگەیێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/تشرینى یەکەم/2022) فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق لە کۆبوونەوەدایە بەسەرپەرشتى فوئاد حوسێن، سەرۆکى تیمى پارتى لە بەغدا بۆ ڕاگەیاندنى هەڵوێستى کۆتایی و فەرمى پارتى لەسەر کاندیدى پۆستى سەرۆک کۆمار.

بەپێى هەواڵێکى کوردستان 24، پارتى دیموکراتى کوردستان ئەمڕۆ هەڵوێستى فەرمى خۆمى لەسەر پۆستى سەرۆک کۆمارى عێراق ڕادەگەینێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/10/2022) پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق کۆدەبێتەوە، هاوکات لە دوێنێ شەوەوە رێوشوێنى ئەمنى توندگیراوەتەبەر دەروبەرى باڵەخانەى پەرلەمانى عێراق.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین