سبەى پەرلەمانى عێراق کۆدەبێتەوە و پارتى و یەکێتیش لەسەر کاندیدێکى هاوبەش ڕێکنەکەوتوون کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە سبەى چوارشەممە پەرلەمانى عێراق بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق کۆببێتەوە، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق لەبارەى پرسى سەرۆک کۆمار ڕایدەگەیێنێت، نامانەوێ هەمان سیناریۆى (2018)ى پەرلەمانى عێراق دووبارە ببێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/تشرینى یەکەم/2022) ڤیان سەبرى، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق سەبارەت دیاریکردنى یەک کاندید بۆ سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یەکێتى ڕێکنەکەوتوون بۆ دیاریکردنى کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە.

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق ئەوەشى بە کوردستانى 24 ڕاگەیاند، ئەگەر بە پێوەرى زۆرینە دەبێت، دەبێ ئەو پۆستە بۆ پارتى بێت، چونکە حیزبى یەکەمى کوردستانە.

هاوکات دوێنێ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیى کوردستان دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگووه‌كان له‌ عێراق، یه‌كێتی نه‌ك ته‌نها بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، بۆ هەموو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بڕوامان بە یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی کورد هەبووە لە بەغدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین