سەرۆك بارزانى پيرۆزبايى لە مسوڵمانانى جيهان و كوردستان دەكات کوردستانی
سەرۆك مەسعوود بارزانى بە بۆنەى يادى لە دايكبوونى پێغەمبەرى ئيسلام پەيامێكى بڵاوكردەوە پيرۆزبايى لە مسوڵمانانانى جيهان و عێراق و كوردستاند كات.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتى/تشرينى يەكەم/2022) سەرۆك بارزانى پەيامێكى بڵاوكردەوە لە پەيامەكەى دەڵێت، "له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا لە خودای گەورە داواكارم ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕەحمەت به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه."

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)

بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان

به‌بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن، حەزرەتی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای لەسەر بێت) پیرۆزبایی له‌ هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان ده‌كه‌م.

له‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌دا لە خودای گەورە داواكارم ده‌رگای خێر و به‌ره‌كه‌ت و ڕەحمەت به‌ ڕووی گه‌لی كوردستان و گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه‌ بكاته‌وه و ئاشتی و مرۆڤدۆستی سەرانسەری جیهان و ناوچەكەمان بگرێتەوە.

هەروەها لە یەزدانی مەزن دەخوازم فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی لەناو گەلەكەماندا قووڵتر و فراوانتر ببێت.

والسلام علیكم ورحمة‌ الله وبركاته‌

مسعود بارزانی

8ی تشرینی یەكەمی 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین