ئەنجوومەنى وەزیران پڕۆژەیاساى کەرەنتینی کشتوکاڵی پەسند دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تشرینى یەکەم/2022) ئەنجوومەنى وەزیران بەسەرپەرشتى مەسرور بارزانى، سەرۆک حکومەت و قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆبووەوە.
بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا "ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (بەرکارکردن وهەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵیی فیدراڵی ژمارە (76)ی ساڵی 2012ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) لە لایەن بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خرایەڕوو."
پاشان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند کرا و ڤالا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، ڕاسپێردرا بە ئاراستەکردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی تەشریعکردنی.
لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوێکدا سەبارەت ئامانجى پڕۆژە یاساکە بۆ"ڕێکخستنی پرۆسەکانی دەستاودەستکردنی ڕووەک و بەرهەمەکانی و هاوردەکردن و هەناردەکردنیانە لە پێناوی ڕێگەگرتن لە هاتنەناوەوەی دەرد و پەتای کشتوکاڵیی و بڵاوبوونەوەیان لە هەرێمی کوردستان، بە پیادەکردنی هەمان ئەو پرۆسە و ڕێکار وپێوەرانەی لەسەرتاسەری عێراق کاری پێ دەکرێت؟"
هەروەها دەشڵێت، "بە ئاراستەی یەکخستنی ڕێکارەکانی کەرەنتینی کشتوکاڵیی لە هەرێم و عێراق و لە هەمانکاتدا کارئاسانییشە بۆ بازرگانانی هەرێم و هەروەها جووتیارانی هەرێمی کوردستان، کە زامنیی دروستیی وکوالیتی ئەو کەرەستە و پێداویستیە سەرەتاییانە دەکات کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن بۆ پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی هەرێم و لەکاتی هەناردەی بەرهەمی خۆماڵیی هەرێم بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە ئاستەنگیان بۆ دروست نەکرێت. ئەمەش دوای ئەوەی لە لایەن دامەزراوەکانی هەرێمەوە، هەمان ڕێکاری کەرەنتینی کشتوکاڵی پەیڕەودەکرێت."
سەبارەت بە بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکە، تێیدا هاتووە، "لە چواچێوەی هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی، ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (9) لە یاسای چاکسازی لە لایەن بەڕێز عەبدولحەکیم خسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگیی و بەداداچوون خرایەڕوو. دوای گفتوگۆ وڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنووسی بڕیارەکەی پەسەند کرد، لە پێناوی ڕێکخستنەوەی وەزیفی گشتیی و خانەنشینیی و هێنانەدی دادپەروەریی لە سوودمەندبوون لە داهاتی گشتیی و ڕێگەگرتن لە بەهەدەردان و سوودمەندبوونی ناڕەوا، بەمەرجێک مافی خەڵکانی شایستە پارێزراوبێت و نەبێتە هۆی بێبەشکردنیان لە شایستە و مووچەی ڕەوای خۆیان."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment