ناڕەزايى خۆپيشاندەرانى ئێران فراوانتر دەبێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تشرينى يەكەم/2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە ئاڕاستەى ناڕەزاييەكانى خۆپيشاندانەكانى ئێران فراوانتر دەبێت، ئێستا خۆپيشاندەران دژ بە هەژارى ناڕەزايى توند دەردەبڕن.
بەگوێرەى چەند ئامارێك رێژەى هەڵاوسان لە ئێران لە (50%) بەرزبۆتەوە تومەنى ئێرانى بەردەوامە لە دابەزين، ئەوەش ئەوەندەى تر كاريگەرى لەسەر بژێوى هاووڵاتيانى ئەو وڵاتە هەبووە.
سەبارەت بە هۆكارەكانيش مستەفا پاكزاد، بزنسمان لە تاران دەڵێت، "ئافرەت و تەكنەلۆژيا و هەژارى لەپشت خۆپيشاندانەكانە، گەنجان هەست دەكەن بەهۆى ئەو كۆتوبەندانەى بەسەريان سەپێندراوە، ژيانيان بە فيڕۆ دەروات."
ئەو هۆكارانە وايكردووە ئەو خۆپيشاندانانەى كە لە ناوەڕاستى مانگى رابردوو بەهۆى گيان لەدەستدانى ژينا ئەمينى كچە كوردى رۆژهەڵاتى كوردستان دەستى پێكرد رۆژ لەدواى رۆژ پەرە بستێنێت.
لە چەند رۆژى رابردووش رێبەرى كۆمارى ئيسلامى ئێران رايگەياند، "خۆپيشاندەران دەستى ئەمەريكا و ئيسرائيليان لەپشتە، ئەوەش ئەوەندەى تر ناڕەزاييەكانى زياتر كردووە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment