كرێى خوێندنى ئێوارانى زانکۆ و پەیمانگاکان کەم دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمى کوردستان کرێى خوێندنى ئێواران لەسەرجەم زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکان "بەڕێژەى (١٠ بۆ ٢٠%) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن" کەم دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (پێنجى/تشرینى یەکەم/2022) وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێژەى (45%) لەگشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا (پارالێل - ئێواران)، هەروەها کرێى خوێندنى زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى، بەڕێژەى (10بۆ 20%) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندن کەمکردەوە."

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، فەرمانى وزارى کەمکردنەوەى کرێى خوێندن ئاراستەى گشت زانکۆ و پەیمانگە حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان کراوەو بۆ ئەمساڵى خوێندن دەچێتە بوارى جێبەجێ کردن، بەم شێوەیەى خوارەوە:

زانکۆ حکومییەکان:

داشکانى ڕێژەى (45%) لە کرێى خوێندنى (پارالێل) و (ئێواران)ى گشت قۆناغەکانى خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و دامودەزگاکانى ترى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ ساڵى خوێندنى (2022-2023).

زانکۆ تایبەتەکان:

کەمکردنەوەى کرێى خوێندن بەپێى ئەنجامەکانى ڕیزبەندى نیشتمانى زانکۆکانى کوردستان دەبێت بەم شێوەى خوارەوە:

-  ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپىB، بەڕێژەى (١٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

-  ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپىC، بەڕێژەى (١٥%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

-  ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپىD، بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.

-  سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (٢٠%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین