ناسنامەى ئەو ژنەى لە سلێمانى تەقەى لێکرا ئاشکرا دەکرێت هەواڵ

نوچەنێت:

لە یەکێک لە گەڕەکەکانى پارێزگاى سلێمانى تەقە ئافرەتێک دەکرێ و گیانیان لەدەست دەدات. بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى لە بارەى رووداوەکە دەڵێت، تەرمى ژنەکە ڕەوانەى پزیشکى دادى کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تشرینى یەکەم/2022) لە گەڕەکى بەختیارى پارێزگاى سلێمانى تەقە لە ژنێک کراوە و دەستبەجێ گیانى لەدەستدا، بەپێى زانیارییەکان ناوى ئەو ژنە (ناگەهان ئاكارسەل)ـە و چالاکوان بووە لە رێکخراوەکانی نزیک لە پەکەکە.

سەبارەت بە رووداوە،  سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، ئێستاش تەرمى ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی دادى سلێمانی کراوە.

بەپێى زانیارییەکان ناگەهان ئاكارسەل لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستانە، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵى لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەى بکوژەکە ئاشکرا نەکراوە.

لە سەرەتاى ئەمساڵەوە، تاوەکو ئێستا چەند کەسێک نزیک لە پەکەکە لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى کوژراون و دوو چالاکوانی نزیک لەو پارتە بریندارکراون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین