سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: گفتوگۆ تاكه‌ ‏ڕێگه‌يه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق جەخت لەوەدەکانەوە، "عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به‌ په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ‏به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ بۆ‌ ئه‌و وڵاتانه‌."

ئەمڕۆ دووشەممە (سێى/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى ‏هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقى ‏فيدراڵى كرد.‏

لە کۆبوونەوەیەک، سەرۆک وەزیرانى عێراق و سەرۆکى هەرێمى کوردستان، "دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى ‏فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و ‏پاراستنى ئاشتيى ناوخۆيى، تاوتوێ كران و داكۆكييان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ تاكه‌ ‏ڕێگه‌يه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.‏"

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و مستەفا کازمى، جەختیان لەوەکردەوە، "كه‌ خوێن و گيانى هاووڵاتييان و پاراستنى ‏خۆپيشانده‌ران له‌ هه‌موو عێراق، هه‌روه‌ها پاراستنى ماڵ و سامانى تايبه‌ت و گشتى، ‏خواست و ئامانجى هاوبه‌شن و هه‌مووان ده‌بێ هاوكاريى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان بكه‌ن بۆ ‏جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات.‏"

هاوکات لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئەوەش هاتووە، "دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان، ‏ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ ڕێز ‏له‌ سه‌روه‌ريى عێراق بگيرێت و ڕه‌تيانكرده‌وه‌ عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانى ‏يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌ هه‌رێمييه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به‌ په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ‏به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ بۆ‌ ئه‌و وڵاتانه‌.‏"

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین